1- ???????? ?????? ???? ? ????????? презентация

جوگرافیای كه‌ش Weather زانستی كه‌ش: ئه‌م زانسته‌ لقێكه‌ له‌ زانستی جوگرافیای سروشتی كه‌ له‌ دیارده‌كانی كه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌ چینی ترۆپۆسفیردا. هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ به‌ چاو ده‌بینرێن وه‌ك ته‌م و هه‌ور و

Слайд 11- ناساندنی زانستی كه‌ش و ئاووهه‌وا
بڕگه‌كانی وانه‌:
جوگرافیای كه‌ش
میتیۆرۆلۆجیا
جوگرافیای ئاووهه‌وا
جیاوازی نێوان كه‌ش

و میتیۆرۆلۆجیا
جیاوازی نێوان جوگرافیای كه‌ش و جوگرافیای ئاووهه‌وا
لقه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئاووهه‌وا

Слайд 2جوگرافیای كه‌ش Weather
زانستی كه‌ش: ئه‌م زانسته‌ لقێكه‌ له‌ زانستی جوگرافیای سروشتی كه‌

له‌ دیارده‌كانی كه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌ چینی ترۆپۆسفیردا.
هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ به‌ چاو ده‌بینرێن وه‌ك ته‌م و هه‌ور و باران و به‌فر وه‌ هه‌نێكی تریان به‌هۆی ئامێری تایبه‌ته‌وه‌ پێوانه‌ ده‌كرێن وه‌ك: پله‌ی گه‌رما و پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وا.
زانستێكی تر هه‌یه‌ باسی هه‌مان ئه‌م دیاردانه‌ ده‌كات و لێیان ده‌كۆڵێته‌وه‌ ئه‌ویش میتیۆرۆلۆجیایه‌.

Слайд 3میتیۆرۆلۆجیا Meteorology
میتیۆرۆلۆجیا: لقێكه‌ له‌ زانستی فیزیا كه‌وا به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسا

فیزیاییه‌كان له‌ دیارده‌كانی كه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه‌.
له‌ رووی زمانه‌وانیه‌وه‌ ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌ دوو به‌ش پێك دێت، یه‌كێكیان (Meteoros ) واتا به‌رز و (Logos ) به‌ مانای زانست دێت، بۆیه‌ میتیۆرۆلۆجیا واتای زانستی دیارده‌ به‌رزه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ.

Слайд 4جوگرافیای ئاووهه‌وا Climatology
زانستی ئاووهه‌وا: ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ له‌ دیارده‌كانی هه‌وا ده‌كۆڵێته‌وه‌ بۆ

ماوه‌یه‌كی درێژ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ رووی زه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌.
له‌ رووی زمانه‌وانیه‌وه‌ ووشه‌ی (Climate ) ی ئینگلیزی له‌ ووشه‌ی (Klima) ی یۆنانی وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌ مانای لێژی یان مه‌یلی خۆر دێت.
ئه‌م زانسته‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ وه‌سفكردن و شیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ره‌گه‌زه‌كانی ئاووهه‌وا.

Слайд 5جیاوازی نێوان زانستی كه‌ش و میتیۆرۆلۆجیا
جوگرافیناسه‌كان كاتێك له‌ دیارده‌كانی كه‌ش ده‌كۆڵنه‌وه‌

رێبازی جوگرافیا ده‌گرنه‌به‌ر و بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ شوێن و دابه‌ش بوونی جوگرافی و جۆری دابه‌شبوون، به‌ڵام میتیۆرۆلۆجیناسه‌كان كاتێك باسی دیارده‌ كه‌شیه‌كانی چینی ترۆپۆسفیر ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی نێوانیان دیاری ده‌كه‌ن و یاسا فیزیاییه‌كان و رێبازی زانسی فیزیا ده‌گرنه‌به‌ر.
زانستی كه‌ش زیاتر بایه‌خ به‌ دیارده‌كانی چینی خواره‌وه‌ ده‌دات كه‌وا په‌یوه‌ندیان به‌ رووی زه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام میتیۆرۆلۆجیا له‌ دیارده‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌ هه‌ر چینێكی هه‌وا بێت، جا چ ئه‌و دیارده‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رووی زه‌وییه‌وه‌ هه‌بێت یان نا.

Слайд 6جیاوازی نێوان جوگرافیای كه‌ش و ئاووهه‌وا
زانستی جوگرافیای كه‌ش باسی بارودۆخی چینی

ترۆپۆسفیر و دیارده‌كانی ده‌كات له‌ ماوه‌یه‌كی كورت دا( چه‌ند كاتژمێرێك، رۆژێك یان چه‌ند رۆژێك) به‌ڵام زانستی جوگرافیای ئاووهه‌وا باسی بارودۆخی چینی ترۆپۆسفیر و دیارده‌كانی ده‌كات له‌ ماوه‌یه‌كی درێژدا.
زانستی جوگرافیای كه‌ش باس له‌ ناوچه‌یه‌كی بچووك ده‌كات، به‌ڵام زانستی جوگرافیای ئاووهه‌وا باس له‌ ناوچه‌یه‌كی فراوان ده‌كات.

Слайд 7زانستی كه‌ش زیاتر باسی بارودۆخی هه‌نوكه‌ و ئاینده‌یه‌كی نزیكی چینی ترۆپۆسفیر

ده‌كات، به‌ڵام زانستی ئاووهه‌وا پشت به‌ رابردوو ده‌به‌ستێ بۆ باسكردنی بارودۆخی ترۆپۆسفیر و دیارده‌كانی.
كه‌ش و دیارده‌كانی به‌ به‌رده‌وامی له‌ گۆڕان دان، به‌ڵام ئاووهه‌وا سه‌قامگیرتره‌ و گۆڕانی كه‌می به‌سه‌ردا دێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانستی جوگرافیای كه‌ش پشت ده‌به‌ستن به‌ پێوانه‌كردنی توخمه‌كانی كه‌ش به‌هۆی ئامێره‌كانی پێوانیان، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانستی جوگرافیای ئاووهه‌وا پشت ده‌به‌ستن به‌ ئاماره‌كانی توخمه‌كانی ئاووهه‌وا.

Слайд 8لقه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئاووهه‌وا


Обратная связь

Если не удалось найти и скачать презентацию, Вы можете заказать его на нашем сайте. Мы постараемся найти нужный Вам материал и отправим по электронной почте. Не стесняйтесь обращаться к нам, если у вас возникли вопросы или пожелания:

Email: Нажмите что бы посмотреть 

Что такое ThePresentation.ru?

Это сайт презентаций, докладов, проектов, шаблонов в формате PowerPoint. Мы помогаем школьникам, студентам, учителям, преподавателям хранить и обмениваться учебными материалами с другими пользователями.


Для правообладателей

Яндекс.Метрика